هەولێر – ZNA حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له شاری سلێمانی سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی "ڤیم"ـی كرد و گه‌له‌ری "ئاڕتفرۆش"ـی به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان سه‌ردانی پێشانگه‌ی "ره‌نگ و ئه‌زموون"ـی كرد، كه به هاوبه‌شی هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان عه‌لی كه‌ریم، عه‌لی جۆڵا و محه‌ممه‌د فه‌تاح كردوویانه‌ته‌وه.
وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان پێزانینی خۆی بۆ رۆڵ و ئه‌ركی دامه‌زراوه‌ی ڤیم له بواری هونه‌ر و بایه‌خدانی زیاتر به ژانره هونه‌رییه‌كان له لایه‌ن دامه‌زراوه‌كه‌وه ده‌ربڕی و ئاماده‌یی به‌رچاوی دامه‌زراوه‌كه‌ی له خزمه‌تكردنی كایه‌ی هونه‌ر له پایته‌ختی رۆشنبیری‌دا به گرنگ و كاریگه‌ر وه‌سفكرد.
هاوكات، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربووی پێشانگه‌كه تابلۆكانی به‌سه‌ركرده‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو خواست.
ئەم هەواڵە 511جار خوێندراوەتەوە |