English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی "Barbie" بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات
2023-10-01 [04:11 AM]

هەولێر – ZNA


فیلمی سینەمایی "Barbie" بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات لە سینەماکانی جیهاندا و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەمایی توانی لە یەکەم هەفتەی نمایشیدا 151 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەست بێنێت، ئەمەش داهاتێکی زۆر بۆ فیلمێک لە یەکەم هەفتەدا لە دوو وڵاتدا کە ئەمریکا و کەندایە و کۆی داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا یەک ملیار و 433 ملیۆن دۆلارە.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 633 ملیۆن و 76 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 800 ملیۆن و 900 هەزار دۆلارە.

لەلایەکی دیکەوە فیلمی نوێی سینەمایی "Barbie" لە هەڵسەنگاندنێکدا توانی 89٪ دەنگی رەخنەرانی پسپۆر لە بواری سینەماییەدا بەدەستبێنێت.

هەڵسەنگاندنەکە لە ماڵپەڕی سینەمایی Rotten Tomatoes بەڕێوەچوو و 128 رەخنەگری سینەمایی تێێدا بەشداربون.

فیلمی "Barbie" کە باس لە کارەکتەری بووکەڵەی باربی دەکات، رێگە بە نمایشکردنی لە سینەماکانی ڤێتنام نادرێت.

بەشی سینەمای وەزارەتی رۆشنبیری ڤێتنام رایگەیاند، بەهۆی بەکارهێنانی نەخشەیەک لە فیلمەکەدا کە ناکۆکی بەهۆیەوە لە نێوان چین و ڤێتنام هەیە، فیلمەکە قەدەخە دەکەن.

بڕیاربوو ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 21 تەممووزی 2023 بڵاوبکرێتەوە، بەڵام ئێستا لە بەشێک لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکراوەتەوە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە کاتی وێنەگرتنیدا، بەهۆی بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە رەنگی پەمەیی، کێشەی کەمی ئەو رەنگە لە جیهاندا دروستبوو.





ئەم هەواڵە 499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad