ZNA - هەولێر رۆژی دووشەممە، بەرێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری عیراق، دەستگیرکردنی پێنج کەسی راگەیاند، کە بازرگانی ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی شوێنەوار بوونە لە پارێزگاکانی بەغدا و کەرکووک، ئاماژەی بەوەشکرد، ژنێکی ڕفێنراو لە یەکێک لە ناوچەکانی بەغدا ئازاد کراوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، " لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، دوو بازرگان و بازرگانێکی مادەی هۆشبەر لە ناوچەی ئەلعەرەسات لە بەغدا دەستگیرکران، دەستگیرکردنەکەش لەسەر ماددەی هۆشبەر بووە".
لەلایەکی دیکەوە، "تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بازرگانییان بە کەلوپەلی شوێنەوارەوە کردووە، لە ناوچەی کەرادا".
هەروەها، مەفرەزەکان توانییان، "ژنێکی ڕفێندراو لە ناحیەی ڕەشید ئازاد بکەن، کە پێشتر لە قەزای لەتیفە ڕفێندرابوو، کە ڕفێنەرەکان دەیانویست لە بەرامبەر بڕە پارەیەکدا ئازادی بکەن، دواتریش ژنە ڕفێنراوەکە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا".
هەروەها مەفرەزەکانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی کەرکووک "بازرگان و بەکارهێنەرێکی ماددەی هۆشبەریان لە ناوچەی کۆرکە جەل، لە کەرکووک دەستگیرکردووە، کە بەپێی ماددەی (28) ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کراوە".
ئەم هەواڵە 508جار خوێندراوەتەوە |