English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق و ئێران داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی دەکەن
2023-10-09 [10:13 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئێران، داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی وه‌زیرانی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی بۆ تاوتوێكردنی دۆخی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییەکەی ئه‌میر حوسێن عه‌بدوڵڵاهیان، بارودۆخ و ئاڵۆزییه‌كانی فه‌ڵه‌ستینیان تاوتوێ کردووە. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دووپاتیكردووه‌ته‌وه‌، هه‌ڵوێستی عێراق به‌رامبه‌ر كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین نه‌گۆڕه‌ و له‌ پاڵ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین دەوەستینەوە بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ره‌واكانیان. ده‌شڵێت: تاوان و نادادپه‌روه‌ری ناتوانێت ئه‌و مافانه‌ به‌ ئاشتییه‌كی به‌رده‌وام به‌دی بێنێت.

بەپێی ماڵپەری فەرمی حکومەتی عێراق، له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا راگه‌یه‌ندراوه‌ "ئه‌وه‌ی له‌ فه‌ڵه‌ستین روو ده‌دات، ده‌ره‌نجامی ئه‌و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ مێژه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیلییه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرێت و پابه‌ند نه‌بوونه‌‌ به‌ بڕیارنامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌".

ئەمە لەکاتێکدایە بەرەبەیانی رۆژی شەممە 7/10/2023، بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد، بەگوتەی یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی حەماس بەناوی محەممەد ئەلدایف لە دەستپێکی هێرشەکەدا نزیکەی پێنج هەزار مووشەک و گولـلە هاوەنیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە، لە وەڵامدا ئیسرائیل بە چڕی هێرشی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاندووە، بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیلەوە بۆسەر غەززە، تا ئێستا 470 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون و زیاتر لە دوو هەزار و 100 کەسیش بریندارن.

لەلایەکی دیکە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ژمارەی ئەو ئیسرائیلیانەی لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لەلایەن گرووپە فەڵەستینییەکانەوە کوژران 700 کەسی تێپەڕاندووە، نزیکی دوو هەزار و 200 کەسی دیکەش بریندار بوون.





ئەم هەواڵە 493جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad