English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەرێکی پێشووی فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە دوو سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا
2023-10-09 [10:06 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای تاوانەکانی بەسرە کە تایبەتە بە دۆسیەکانی دەستپاکی، دوو سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر ئەو کەسانەدا سەپاند، کە گەندەڵییان لە خانەنشینانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای بەسرە کردووە بۆ ساڵانی 2014 و 2015.
دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، " لەبڕیاری یەکەمدا سزا بۆ سێ تۆمەتبار دەرچوو، کە یەکێکیان بەڕێوەبەری پێشووی ژمێریاری فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە بووە، کە سزای 15 ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا، ئەمەش دوای ئەوەی گەندەڵییان کردووە، لە خانەنشینی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای بەسرە بۆ مانگەکانی (شوبات، ئایار، تەمموز، ئەیلوول، و تشرینی یەکەم) بۆ ساڵی 2015.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بڕیاری دووەمیشدا دووبارە سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەرەکەی پێشووی ژمێریاری فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە دا سەپێنرا. کە لە ساڵی 2015 گەندەڵی کردووە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: بڕیارەکان بەپێی بڕگەکانی مادەی 315ـی یاسای سزادانی ژمارە 111ـی ساڵی 1969 کە هەموار کراوە و بەپێی مادەکانی 47 و 48 و 49ـی دا هاتوون.





ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad