English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى بەرچاوى تۆمار کرد
2023-10-09 [09:50 AM]

ZNA-هەولێر


لە دوای سەرهەڵدانى جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاوی تۆمارکرد و زیاتر لە 88 دۆلار بۆ یەک بەرمیل مامەڵەی پێوە کراوە.

ئاژانسە ئابوریەکان بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ دوای کردنەوەی بازارەکانی ئاسیا، نرخی نەوت زیاتر لە 4 دۆلاری بەرزبوەوە بە جۆرێک بەرمیلێک نەوتی برێنت چوار دۆلار و 18 سەنت بەرزبوەوە و بە 88 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکاش بڕی چوار دۆلار و 23 سەنت نرخەکەی بەرزبوەوە و بە 87 دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبونەوەی خێرای نرخی نەوت بۆ ناسەقامگیریی رۆژەهەڵاتی ناوەڕاست وهێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەگەرێتەوە کە بە گەورەرترین هێرشی سەربازی لە چەندین دەیەی رابردو هەژماردەکرێت و گەورەترین شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینە.

شرۆڤەکارانی ئابوری جیهانیش، باس لەوەدەکەن ئاڵۆزیەکان لە ئاسیا دەبێتە هۆی کەم بونەوەی نەوت لەبازارەکانداو ئەمەش زیاتر نرخەکەی بەرزدەکاتەوە و شرۆڤەکارێکى بانکى کۆمۆنێلسى ئوسترالیاش لە یاداشتێکدا ئاشکرایدەکات کە ئەم ناکۆکییانە دەبێت ببێتە هۆى کەمبونەوەى بەردەوامى دابینکردنى نەوت بۆ ئەوەى ئەو ململانێیانە کاریگەریی لەسەر نرخەکەى دروست نەکان.





ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad