ZNA - هەولێر لە هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید میوانداری یانەی ڕیاڵ سۆسیدادی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سۆسیدادی بردەوە.
لە تایمی یەکەم یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید باشتر بینرا و لە خولەکی 22 دا یاریزان ساموێل لینۆ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم یانەی ریاڵ سۆسیداد بە بەهێزی دەستی پێکرد دوای چەندین هێڕشی یەک لەدوای یەک، لە خولەکی 73 میكێل ئۆریزاباڵ گۆڵی یەکسان بوونی بۆ ڕیاڵ سۆسیداد تۆمارکردەوە، بەر لە کۆتایی یارییەکە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ئەتلەتیکۆ هەژمارکرد و لە خولەکی 89 گریزمانی فەرەنسی بە لێدانی سزا گۆڵی دووەم و بردنەوەی تۆمارکرد.
بەم سەرکەوتنە، یانەی ئەتلەتیکۆ کۆی خاڵەکانی گەیاندە 19 خاڵ و لەپلەی چوارەمی ڕیزبەندی دێت، سۆسیدادیش 15 خاڵی هەیە و لەپلەی شەشەمدایە.
ئەم هەواڵە 565جار خوێندراوەتەوە |