English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول لەدەرەوەی یاریگای خۆی دوو خاڵی گرنگ لەدەستدا
2023-10-08 [06:03 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی پرێمەرلیگ، یانەی برایتۆن میوانداری لیڤەرپوولی کرد.

 

لە ئەنجامدا یاریەکەش بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات.

 

 تایمی یەکەم بە هێرشبردن دەستیپێکرد و برایتۆنی خاوەن یاریگا دەستپێشخەری کرد لە خولەکی 20 دا گۆڵی یەکەمی لەلایەن سیمۆن ئەدینگرا تۆمارکرد، 

لیڤەرپوول ئەم ئەنجامەی قبوڵنەکردو تاکو لە خولەکی 40 محەمەد سەڵاح گۆڵی یەکسانی تۆمارکرد، دوای تێپەڕبوونی شەش خولەک و لە خولەکی یەکی زیادکراو بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا یانەی برایتۆن هەوڵەکانی خستەگەڕ و چەندین هێرشیان برد، تا لە خولەکی 78 لویس دەنک گۆڵی یەکسانی بۆ یانەی برایتۆنی تۆمارکرد، یاریەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم شێوەیە، یانەی لیڤەرپوول بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیە، برایتۆنیش بە 16 خاڵ لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی دێت.





ئەم هەواڵە 577جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad