ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی جەنەوا.
لە ئەنجامدا میلان بەزەحمەت بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکە لە خاوەن یاریگای بردەوە.
لە تایمی یەکەم هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.
لە تایمی دووەم یانەی میلان باشتر بینرا، تا لە خولەکی 87 یاریزان پۆلۆسیچ تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد و سێ خاڵی گرنگی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.
بەم سەرکەوتنە، یانەی میلان بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیایە و جەنەواش تەنها 8 خاڵی کۆکردۆتەوە.
ئەم هەواڵە 529جار خوێندراوەتەوە |