نڤێسینا:رێبوار حەمەلاو شوانی بەردەوامبوونی گوشارەکانی بەغدا لەسەر هەرێمی کوردستان سیاسەتێکە کە لێکەوتەکانی لە دوای سێ بۆ چوار ساڵی دوای ساڵی 2005 بەدیار کەوت، کە وایکردن سەرۆک بارزانی لە ساڵەکانی 2010 و 2011 بڵێت، "مەترسی گەڕانەوەی دیکتاتۆریەت و خۆسەپاندن و وه‌ك چۆن ئێستا هه‌ندێك كه‌س ولایه‌نی فاشیزمی و شۆڤێنی به‌هه‌مان زێهنیه‌تی ڕابردوو له پشت په‌رده‌وه له بنه‌ماكانی هاوبه‌شی و فیدڕاڵیی و ئینجا جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی خۆیان ده‌شارنه‌وه و په‌ڵامار وئازاری گه‌لی كورد ده‌ده‌ن .ئامانجی شۆڕشه‌كانی گه‌لی كورد به‌تایبه‌ت هه‌ر له سه‌رده‌می شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلووله جەختکردنەوە بوو لە دیموکراسی بۆ عإراق و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان، كه گه‌لی توانی ڕژێمی ئه‌و كاته‌ی عێراق ناچار بكات ددان به مافه‌كانی گه‌لی كورد دابنێت و ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازاری 1974ی لێكه‌وته‌وه ،بەڵام نەک ئەو ئۆتۆنۆمییەی لە 11ی ئازاری 1974دا یەکلایەنە لەلایەن رژێمەوە راگەیەندرا و کوردی ناچاری پەنابردنەوە بۆ شۆڕشی چەکداری کردەوە و بەعسیشی ناچاری سازش بۆ دراوسێکانی کرد.
سه‌ركردایه‌تیی سیاسی گه‌لی كورد ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و پیلانگێری و گه‌له‌كۆمه‌كییه‌كان به‌ڵام له خه‌بات و به‌رخودان نه‌وه‌ستا و شۆڕشی پێشكه‌وتنخوازی گوڵانی ده‌ستپێكردووه ، ئینجا خوێندنه‌وه‌ی وردبینانه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ رووداو و پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و داگیركاری كۆێت و شه‌ڕی هاوپه‌یمانان به‌رامبه‌ر به عێراق راپه‌ڕینه شكۆمه‌نده‌كه‌ی ساڵی 1991 ی لێكه‌وته‌وه كه ئه‌وه‌یش كه ئه‌نجامی باشی هه‌ر له دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی و ئینجا دواتر راپه‌ڕین و بانگه‌وازی بۆ هه‌ڵبژاردن و به‌دامه‌زراوه‌یی كردنی گشت داموده‌زگه‌كانی كوردستان ، پارتی و بارزانی به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن شوناسی وپێگه‌ی كوردوكوردستانیان گه‌یانده هه‌موو دوونیا ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه پێداگریی لەسەر سیستمی فیدراڵی کرد وەک شێوازێک لە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان دەوڵەتی عیراق. توانیشی لۆبییەکی گەورە بۆ ئەم تێزە بکات و تەنها چوار مانگ دوای دامەزراندنی پەرلەمانی کوردستان، توانی لەگەڵ هاوبەشە سیاسییەکانیدا لە رۆژی 4/10/1992فیدراڵیزم وەک بڕیارێکی پەرلەمان بچەسپێنێت.لەهەمان ساڵدا لە کۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی ئەوکاتی عێراق لە سەڵاحەدین، ئەو مافە بۆ هەرێمی کوردستان سەلمێنرا.
هەروەک لە کۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی پێشووی عیراق لە لەندەن لە ساڵی 2002دا دووبارە پەسەند کرایەوە.
جه‌ختكردنه‌وه‌ی پارتی و بارزانی لەسەر ئەو چەمکە تەنها بە سەردەمی هاوخەباتی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆندا کۆتایی نەهات، بەڵکو بەردەوام بوو لەگەڵ هاوبەشە سیاسییەکانی لە پڕۆسەی بنیاتنانەوەی عێراق تا ئەوکاتەی ئەو چەمکەی لە قانوونی ئیدارەی دەوڵەت بۆ قۆناغی راگوزەر لە 8/3/2004 و دەستووری هەمیشەیی عێراق لە 15/10/2005دا چەسپاند، چونکە تا ئێستاش كێشه‌ی سه‌ره‌كێیی نێوان كوردستان و عێراق پابه‌ند نه‌بوون به ده‌ستوور و فیدڕاڵیزم و هاوبه‌شییه ، بۆیه ، سه‌رۆك بارزانی ، پێیوایە بەبێ چەسپاندنی دیموکراسی لە عێراق و سیستمێکی پەرلەمانی و دیموکراسی و فیدراڵی و هاوبه‌شی و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور هیچ کام لە پێکهاتەکان وەک پێویست وەک نیشتمانی هەموان مامەڵە لەگەڵ عێراقدا ناکەن و لەو سۆنگەیەشەوەیە کە لایەنە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان بەئاسانی گەمە بە چارەنووسیانەوە دەکەن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو به ئێستاشه‌وه ، بینراوه ئه‌و راستییه‌یه كه ، حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق هەمیشە پابەندی رێککەوتنەکان نەبوونە لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هەمیشە مافەکانی هەرێمی کوردستانیان پێشێل کردووە، هۆکارەکەش زۆر جار بۆ دەستوەردانی دەرەکی دەگەڕێتەوە کە نایانەوێت هه‌ولیر و بەغدا پەیوەندییەکانی نێوانیان باش بێت، به‌تایبه‌ت به‌كارهێنانی هه‌ندێك لایه‌ن له به‌غدا وناوخۆی هه‌رێمی كوردستان وایكردووه متمانه و بنه‌ماكانی فیدڕاڵیی و هاوبه‌شی و ده‌ستووری كاڵ بنه‌وه و ره‌وشه‌كه زیاتر گرژی و ئاڵۆزی به‌خۆیه‌وه ببینێت ، بۆیه، له رابردوو و ئێستاشدا ، گه‌لی كورد بووه‌ته قوربانی سیاسەتە هەڵەکانی عێراق، بەهۆی ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بارودۆخی ئێستا و هەندێک لایەنی ناوخۆیی هاوکار نەبوون بۆ ئەوەی لە عێراق رزگاربین و ببینە خاوەن دەوڵەتی خۆمان، بۆیە بە ناچارەی لە چوارچێوەی عێراق ماوینەتەوە،هه‌روه‌ها ئەوانەی له دوێنی وئێستاشدا لە پشتی پەردەوە حکومەتی عێراقی بەڕیوەدەبن، دەیانەوێت تۆڵە لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە، جەختی لەوەشکردەوە، فشار لەسەر حکومەتی عێراق هەیە بۆ پێشێلکردنی رێککەوتنەکان.به‌دڵنییاییه‌وه ، چۆن له رابردوو ،حکومەتی عێراق نەیانتوانی لە رێگەی هێزەوە هەرێمی کوردستان لاواز بکه‌ن، ئێستاش دەیەوێت لە رێگەی بارمته‌كردنی دادگه وه‌ك چه‌كێك و هه‌روه‌ها چه‌كی ئابووریی و به‌كارهێنانی چه‌ند لایه‌نێكی به‌كرێگیراو له ناوخۆ ، هەرێمی کوردستان ناچار بكه‌ن ویسته ناڕه‌وا و خۆسه‌پێنه‌كانیان جێبه‌جێ بكات ، كه به‌دڵنییاییه‌وه هه‌رگیز ئه‌و خه‌ونه نه‌زۆكه‌شیان نایه‌ته‌دی.
ئەم هەواڵە 616جار خوێندراوەتەوە |