ZNA - هەولێر لە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ و لە کۆمەڵەی هەشتەم، یانەی پۆرتۆ لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی بەرشەلۆنە بویەوە.
لە ئەنجامدا بەرشەلۆنە توانی یارییەکە بە زەحمەت و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بباتەوە.
لە تایمی یەکەم یانەی بەرشەلۆنە باشتر بینرا و چەندین جار نزیک بوون لە گۆڵی خاوەن یاریگا و لە خولەکی یەکی زیاد کراوی تایمی یەکەم فێران تۆرێس یەکەم گۆڵی بەرشەلۆنەی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمی یارییەکە رکابەرییەکەی بەهێزی بە خۆیەوە بینی و هەردوو یانە چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام یارییەکە هەر بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە، یانەی بەرشلۆنە کۆی خالەکانی گەیاندە شەش خال لە پێشەنگی کۆمەلەی هەشتەم دێت.
ئەم هەواڵە 553جار خوێندراوەتەوە |