ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ و لە کۆمەڵەی شەشەمدا یانەی نیۆکاس یونایتد لە یاریگای خۆی میوانداری پاریس سانجێرمانی فەرەنسی کرد.
لە ئەنجامدا یانە ئینگلیزییەکە توانی بە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە پاریس بهێنێت.
لە تایمی یەکەم یانەی نیوکاسل باشتر بینرا و توانی دوو گۆڵ لە خولەکی 17 و 39 لە ڕێگەی میگێل ئەلمیرۆن و دان باڕنەوە تۆماربکات.
لە تایمی دووەم و لە خولەکی 50 شۆن گۆڵی سێیەمی نیۆکاسلی تۆمارکرد،
دوای شەش خولەک لۆکاس هێرناندێز تاکە گۆڵی یانەی پاریسی تۆمارکرد، یانەی نیۆکاسل لە درێژەی هێرشەکانی لە خولەکی یەکی زیاد کراوی تایمی دووەمدا گۆڵی چوارەم و دڵنیایی تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە، پاریس سانجێرمان بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ لە پلەی دووەم جێگیر بووە و نیوکاسڵ بە چوار خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەی دەبینریت.
لە یارییەکەی تری هەمان کۆمەڵەدا یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ڕووبەڕووی یانەی بروسیا دۆرتمۆند بوویەوە،
یارییەکەی نێوان ئەم دوو یانەیە بە یەکسانی و بە بەبێ گۆڵ کۆتای هات و میلان بە کۆکردنەوەی دوو خاڵ لە پلەی سێیەمە و دۆرتمۆندیش یەک خاڵی هەیە و لە پلەی چوارەمە.
ئەم هەواڵە 529جار خوێندراوەتەوە |