ZNA - ههولێر
وەزیری بەرگریی عێراق، سابت محەمەد عەباسی لە چوارچێوەی سەردانێکی فەڕمییدا، سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیاریی دەستکەوتوو، عەباسی لەسەر بانگهێشتی فەڕمی گولەر سەردانی ئەنقەرە دەکات.
عەباسی کە سبەی لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕێوڕەسمێکی سەربازییدا پێشوازیی لێدەکرێت، لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی گولەر کۆدەبێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بابەتەکانی بەرگریی دووقۆڵی و هەرێمیی، ئاسایش و هاریکاریی لە پیشەسازیی بەرگرییدا بکرێت.
AA
ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە |