ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری قۆناغی کۆمەڵەکان و لە گەڕی دووەمدا، یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی بەنفیکای پورتوگالی کرد.
لە ئەنجامدا ئینتەر توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە میوانەکەی بهێنێت.
لە تایمی یەکەمدا یارییەکە هەردوو یانە چەند جارێک نزیک بوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەکتر، بەڵام ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم یانەی ئیتنەر میلان باشتر بینرا و چەندین جار نزیک بوو لە تۆمارکردنی گۆڵی پێشکەوتن و تا لە خولەکی 62دا تورام گۆڵی پێشکەوتنی ئینتەر میلانی تۆمارکرد.
بەم ئەنجامەش، یانەی ئینتەر بە کۆکردنەوەی چوار خال لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی دەبینرێت، بەنفیکاش هیچ خاڵی نییە.
ئەم هەواڵە 547جار خوێندراوەتەوە |