English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سامسۆنگ ئۆفەرێکی ناوازە ڕادەگەیەنێت بۆ ئەزموونێکی ئاسانتر و خێراتری شۆردن
2023-10-03 [01:03 AM]

هه‌ولێر (zna)



 
کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئۆفەرێکی ناوازەی لەسەر ئامێرە ناوماڵەکانی سامسۆنگ لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند. ئەم ئۆفەرە لە چوارچێوەی سیاسەتی سامسۆنگدایە بۆ پێشکەشکردنی باشترین ئامێرەکان بە نوێترین تەکنەلۆژیا و تەکنەلۆژیای داهێنەرانە بۆ کڕیارەکانی.
 
لە وردەکارییەکانی ئۆفەرەکەدا، سامسۆنگ دەرفەت دەداتە ئەو کڕیارانەی کە ئارەزووی کڕینی جلشۆر وشککەرەوەی combo دەکەن، بۆ بەدەستهێنانی مایکرۆوەیڤێک کە شوێنی برژاندنی 40 لیتری تێدایە یان گسکی کارەبایی بێ وایەری Jet Stick بێبەرامبەر. ئەم ئۆفەرە دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ کڕیاران دەڕەخسێنێت بۆ باشترکردنی کوالێتی ژیانیان بە بەدەستهێنانی ئامێری ناوماڵی ئاست بەرزی سامسۆنگ بە نرخێکی تایبەت.
 
مایکرۆوەیڤەکە شوێنی برژاندنی هەیە، ناوەوەی لە پۆرسەلینێکی نەرم دروستکراوە کە پاککردنەوەی ئاسانە و بەرگری لە ڕوشان یان گۆڕینی ڕەنگ دەکات بە تێپەڕبوونی کات. سەبارەت بە گسکی کارەبایی بێ وایەری Jet Stick، تایبەتمەندە بە کێشی سووک و هێزی مژینی بەهێز بەهۆی ماتۆڕی cyclone و سیستەمی پاڵاوتنی فرە چین و سندوقێکی تۆز کە بە تەواوی دەشۆردرێت، ئەمە جگە لەوەی ماوەی کارکردنی دەگاتە 40 خولەک، و بنکەیەکی باوگاویکردنەوەی نەرم کە دەتوانرێت بە ئاسانی دەستکاری بکرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ هەر ماڵێکدا بگونجێت.
 
لەو چوارچێوەیەدا بەڕێز سەنگمین کیم بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست(عێراق)، ڕایگەیاند: سوپاسگوزارین بۆ متمانەی کڕیارەکانمان بە بەرهەمەکانمان و هەمیشە هەوڵدەدەین باشترین ئۆفەر و ئەزموونیان بۆ دابین بکەین، وەک ئەم هەڵمەتە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونمانە بە دابینکردنی ئامێری ماڵەوەی کوالێتی بەرز بە نرخێکی سەرسوڕهێنەر، هیوادارین ئەم ئۆفەرانە چاوەڕوانی و پێداویستییەکانی کڕیارەکانمان لە عێراقدا دابین بکەن”.
 
ماوەی ئۆفەرەکە لە 10ی ئەیلولەوە دەستیپێکردووە و بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوامە و لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەستە. هەروەها کڕیاران دەتوانن سەردانی سەرجەم پێشانگاکانی دابەشکەرانی فەرمی و خاڵەکانی فرۆشتنی ڕێگەپێدراوی سامسۆنگ بکەن لە عێراق بۆ ئەوەی سوودمەند بن لەم ئۆفەرە تایبەتە





ئەم هەواڵە 928جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad