English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری نه‌ینه‌وا داوای دوورخستنه‌وه‌ی ره‌یان كلدانی و براكه‌ی له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌كات
2023-10-03 [08:10 AM]

ZNA-هەولێر




نه‌جم جبووری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا به‌ میدیا عێراقییه‌كانی رایگه‌یاند، حه‌مدانییه‌ پێشتر بارودۆخێكی ئاسایی هه‌بوو و كێشه‌ی تێدا نه‌بوو، به‌ڵام لیوای 50ـی حه‌شد و ئه‌وانی دیكه‌یان هێنایه‌ ناوچه‌كه‌، كه‌ حه‌مدانییه‌ پێویستی پێیان نییه‌ و به‌ هاتنی ئه‌و لیوایه‌ ئاژاوه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ دروست بووه‌.

زیاتر دەڵێت، ئەوەی بەم دواییە لە حەمدانییە دەركرا كێ بوو، نەجم بوو یان ئەو، پێشتر كێشەیەك لە نێوان ئەسوان و پیاوانی ئاینی و خەڵكی ناوچەكە هەبوو، چەندجارێك رووبەڕووبوونەوە رووی دا و ئێمە هەوڵمان دا دۆخەكە چارەسەر بكەین، بۆیە حەمدانییە پێویستی بە لیواكەی ئەو نییە، با بۆ پۆلیس و سوپای جێبێڵێت و واز لە خەڵكی حەمدانییە بێنێت وەك ئەوەی هەبووە لە ئارامیدا بژین.

پارێزگاری نەینەوا دووپاتی كردەوە كە كلدانی و لیواكەی نەك تەنیا لە حەمدانییە، لە تەلكیفیش كێشەیان دروست كردووە، بۆیە بریا برایانمان لە حەشدی شەعبی لیوای 50 لە حەمدانییە ببەنە دەرەوە و ئەركی پاراستنی بخەنە ئەستۆی پۆلیسی ناوخۆیی و سوپای عێراق.

 





ئەم هەواڵە 673جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad