ZNA - هەولێر
بەپێی گوتەی بەرپرسێکی گومرگی ئێران، عێراق پلەی دووەمی لە نێو بازاڕەکانی هەناردەکردنی کاڵا و کاڵای نا نەوتی ئێرانی هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی هەواڵی ئێرنای ئێرانی، لە زاری محەممەد رەزوانی فەر، بەرپرسی گومرگی ئێرانەوە بڵاویکردەوە: ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەرەکی نانەوتی ئەو وڵاتە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 54 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەناردەی ئێران بە بەهای 24.1 ملیار دۆلار، کە بە ڕێژەی 2.6 % بەراورد بەهەمان ماوەی پێشووی ساڵی 2022 دابەزیووە، لەبەرامبەردا هاوردەکردن 17.6 ملیۆن تۆن بووە کە بەهای 30.4 ملیار دۆلار بووە، لەگەڵ گەشەی نرخەکان بەڕێژەی 11.6%.
رەزوانی گوتیشی: کۆی قەبارەی بازرگانی دەرەکی نانەوتی لە نیوەی یەکەمی ساڵی دارایی ئەمساڵدا گەیشتووەتە 54.6 ملیار دۆلار، بە قەبارەی 85.3 ملیۆن تۆن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەناردەکردنی بەرهەمە پترۆکیمیاییەکان کە گازیش لەخۆدەگرێت، 26.8 ملیۆن تۆن بووە، کە بەهای نزیکەی 10.6 ملیار دۆلارە، لەگەڵ دابەزینی نرخەکان بە نزیکەیی 14% بەهۆی دابەزینی نرخی پترۆکیمیایی لەسەر ئاستی جیهان .
ئەو دووپاتی کردەوە، کە بازاڕە سەرەکییەکانی هەناردەکردنی کەلوپەلی ئێرانی لەماوەی پێشوودا وەک خۆی ماوەتەوە: چین، عێراق، ئیمارات، تورکیا و هیندستان.
س/ شەفەق نیوز
ئەم هەواڵە 508جار خوێندراوەتەوە |