English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئیسپانیا.. ڕیاڵ جیرۆنای تێکشکاند و خۆی گەیاندە پێشەنگ
2023-09-30 [11:27 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریێکی تری هەفتەی هەشتەمی لالیگا، یانەی ڕیاڵ مەردید لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی جیرۆنای پێشەنگ.

 

لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بباتەوە و بچێتە پێشەنگی ڕیزبەندی.

 

لە تایمی یەکەم یانەی ریاڵ مەدرید بە بەهێزی دەستی پێکرد و توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 17 و 21 لەلایەن یاریزانان خۆسێلۆ و چوامینی تۆماربکەن.

 

لە تایمی دووەم و لە خولەکی 71ی یارییەکە ئەستێرەی یانەی مێرنگی، بیلینگهام سێیەم گۆڵی یانەی ڕیاڵی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە و بە جیاوازی خاڵێک لە پێش بەرشەلۆنە.





ئەم هەواڵە 568جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad