هەولێر – ZNA بڕیاربو سبەی یەکشەممە کۆنسێرتی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە سازبکرێت، بەڵام بەهۆی رووداوەکەی حەمدانیە، کۆنسێرتەکە دواخرا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر راگەیێندراوێکی لەمبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە، وەك بڕیار وابوو كۆنسێرتی تیپی مۆسیقای باواجی لە رۆژی دووشەممە ٢ی ١٠ی ٢٠٢٣ لە هۆڵی رۆشنبیری لە هەولێر بەڕێوە بچێت، بەڵام لەبەر رووداوی كارەساتباری قەزای حەمدانییە و راگەیاندنی ماتەمینی گشتی و هاوخەمیی خوشك و برا مەسیحییەكان، ئەم كۆنسێرتە بۆ كاتێكی نادیار دوا خرا.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لە ماوەی داهاتوو کاتی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتەکە بڵاودەکەنەوە.
ئەم هەواڵە 712جار خوێندراوەتەوە |