ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی ئەم گەڕەی خولی ئینگلتەرا، هەردوو یانەی مانچستەر تووشی شکست هاتن.
لە یەکەم یاری یانەی مانچستەر یونایتد لە ئولترافۆرد میوانداری یانەی کریستاڵ پاڵاسی کرد.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 25 یانەی کریستاڵ پاڵاس گۆڵێکی لە ڕێگەی ئەندێرسن تۆمارکرد.
دوای ئەوە لە تایمی دووەم هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، یاریەکە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە یارییەکەی تردا، مانچستەر سیتی لەدەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی وولڤەرهامپتۆن بویەوە،
لە ئەنجامدا وولڤس توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە مان سیتی بهێنێت.
گۆلەکانی وولڤس یاریزان ڕۆبن دیاز بەهەڵە و هوانگ چان لە خولەکی 12 و 66 تۆماریانکرد،
تاکە گۆڵی سیتیش جولیان ئەلڤارێز لە خولەکی 58 تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە، مانسیتی بەکۆکردنەوەی 18 خاڵ هەر لەپلەی یەکەم مایەوە، مانچستەر یونایتدیش تەنیا 9 خاڵی هەیە و لەپلەی دەیەمە.
ئەم هەواڵە 535جار خوێندراوەتەوە |