سلێمانی – ZNA لە رۆژی کۆتایی فێستیڤاڵی نێودەوڵەوتی Religion today ، خەڵاتی لیژنەی دادوەرانی نەوەی داهاتووی Bolzano بەخشرایە فیلمی بەڵگەیی "وڵاتی ژنانی ژێر زەوی" لەدەرهێنانی رێکەوت حەمە تۆفێق.
لەپاش نمایشی فیلمەکە لەو فێستیڤاڵە پانێڵێک بۆ قسەکردن لەسەر فیلمەکە رێکخرا لەگەڵ دەرهێنەری فیلمەکە لەسەر فیلمەکە لەلایەن ئامادەبووانی فیستیڤاڵەکەوە گفتوگۆی لەسەر کرا.
سەرەڕای نمایشکردنی فیلمەکە لەسەر سکرینی فێستیڤاڵ، بەجیاو لەدەرەوەی فیستیڤاڵیش فیلمی ناوبراو لە پەیمانگایliceo pascoli ی ئیتاڵیا بۆ قوتابیانی ئەو پەیمانگایە نمایشکرا کە پەیماگایەکی هونەرییە بۆ خوێندن و فێربوونی میدیا و تەلەڤزیۆن، دوای بینینی فیلمەکە لەلایەن خوێندکارانی پەیمانگاکەوە پانێڵێک بۆ قسەکردن لەسەر فیلمەکە بۆ دەرهێنەر رێکەوت حمە تۆفێق رێکخرا .
فیلمەکە بەرهەمی بەشی سینەمای سلێمانییە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی.
ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە |