ZNA - ههولێر فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای دیالە، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، زۆرترین ڕووداوی هاتووچۆ لە ماوەكانی ئەمساڵدا تۆماركراوە.
فارس عەزاوی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، لە ماوەكانی ئەمساڵی ئێستادا، زیاتر لە 5000 ڕووداوی هاتووچۆ لە سەرتاسەری پارێزگاكە تۆماركراون و بەمەش 201 كەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان بریندار و كەمئەندامیشی لێكەوتۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا ، ژمارەی ئەو روودانە لە مێژووی پارێزگاكە زۆرترینەو پێدەچێت رێژەكە زیاتریش بەرزبێتەوە،هۆكارەكەشی بۆ سیستەمی رێگاوبانەكان و ئەو بێ سەربەرییەی كە بەهۆی ماتوڕسكیل و تەكتوك دروست بووە، گەڕاندەوە .
ئەم هەواڵە 706جار خوێندراوەتەوە |