ZNA-هەولێر
ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ دەبێتەوە، یەكێك لە بڕگەكانی كۆبوونەوەكە پرسی دەنگدانە بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، كە لە سێ كۆبوونەوەی رابردوودا چاوەڕێ دەكرا دەنگی بۆ بدرێت و بە فەرمی بكرێتە پارێزگا، بەڵام ژمارەی یاسای پەرلەمانتاران تەواو نەبوو. لە سێ و 14ـی ئەیلوول لە بەرنامەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بوو دەنگ بدرێ بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبەجە، بەڵام بەشێك لە پەرلەمانتارە عێراقییەكان پرسی بەپارێزگابوونی چەند شوێنێكی تر تێكەڵ بە بابەتەكە دەكەن. بڕیاربوو لە كۆبوونەوەی رۆژی 14ـی ئەیلوولی 2023ـی پەرلەمانی عێراق، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە بدرێت، بەڵام بەهۆی نەچوونی بەشێكی پەرلەمانتاران بۆ كۆبوونەوە و تەواونەبوونی ژمارەی یاسایی ئامادەبووان دانیشتنەكە نەكرا.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad