English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنجەمین فێستیڤاڵی شانۆی قەزاکان لە چەمچەماڵ کۆتاییهات
2023-09-24 [02:48 AM]

هەولێر – ZNA


دوای سێ رۆژ لە چالاكی و نمایشە هونەرییەكان، دوێنێ پێنجەم فێستیڤاڵی شانۆی قەزاکان لە چەمچەماڵ کۆتاییهات و خەڵاتی فێستیڤاڵ بەسەر سەرکەوتوواندا دابەشکرا.

لە رێوڕەسمی کۆتاییدا، کە بە ئامادەبوونی د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و رەمک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ و د. هەڵەت رەشید، سەرۆکی زانکۆی چەرموو و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و رۆشنبیران و میوانان بەڕێوەچوو، وتاری کۆتایی فێستیڤاڵ لە لایەن بەختیار شەریف قوربانی، بەڕێوەبەری رۆشنبیریی و هونەری چەمچەماڵ پێشکەشکرا، دواتریش وتاری سوپاسگوزاری لەلایەن قائیمقامی چەمچەماڵەوە خوێنرایەوە.

پاشان، چەندین چالاکی هونەری پێشکەشکران، لەگەڵ پێدانی خەڵاتی رێزلێنان بەو لایەن و کەسایەتییانەی هاوکاری سەرخستنی فێستیڤاڵەکە بوون، هەروەها ناوی براوەی خەڵاتەکانی فێستیڤاڵ راگەیەندرا.

پێنجەمین فێستیڤاڵی شانۆی قەزاکان لەچەمچەماڵ بەدرووشمی "بەرەو ئارامی تاک" بە چاودێری و ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە بەشداری چەندین گرووپی شانۆیی هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان لە رۆژانی 21 – 23ـی ئەیلوولی 2023 بەڕێوەچوو.

 





ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad