|
هەولێر – ZNA
ئاریان سه‌لاحه‌دین، بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ۆژی پێنجشه‌ممه 21ـی ئه‌یلوولی 2023 به‌شداری له رێوڕه‌سمی یاد و وه‌فا بۆ نووسه‌ر و وه‌رگێڕی كوردستان عه‌بدولكه‌ریم شێخانی کرد.
رێوڕه‌سمه‌كه، له هۆڵی پێشه‌وا، له دیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر رێكخرابوو، تێیدا كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی كۆچكردوو، پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌دیب و نووسه‌ر و رۆشنبیران ئاماده‌بوون.
له وتارێكدا، ئاریان سه‌لاحه‌دین، وێڕای ده‌ربڕینی رێز و پێزانینی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان بۆ كۆشش و خزمه‌تی رۆشنبیران و نووسه‌ران به گشتیی، رێز و وه‌فاداری بۆ خزمه‌ت و كۆششی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی دیاری كورد عه‌بدولكه‌ریم شێخانی دووپات كرده‌وه.
له وتاره‌كه‌یدا، بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان جه‌ختی له‌سه‌ر ستراتیژی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان بۆ خزمه‌تكردن و به ده‌نگه‌وه‌چوونی هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیرانی كوردستان كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌ركی وه‌زاره‌تمانه هه‌رچی پێمان بكرێت له خزمه‌تی رۆشنبیر و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندان و لاوان و وەرزشکارانی كوردستاندا بین.
عه‌بدولكه‌ریم شێخانی له كۆتایی (1933) له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌ری شاری كۆیه له‌دایكبووه و له ساڵی (1948)ـه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری له چالاكییه سیاسییه‌كاندا كردووه.
لە دوای رێککەوتننامەی (11ـی ئاداری 1970)، بەشداریەکی کارای لە وەرگێڕانی کتێبەکانی قۆناغی ناوەندیی و ئامادەیی کردووە.
نووسینی هەمە جۆری لە زۆربەی گۆڤار و رۆژنامە کوردییەکاندا بڵاوکردووەتەوە، وەک چیرۆک و بابەتی زمان، سیاسی، کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری، له بواری وه‌رگێڕانیشدا كاری كردووه و چه‌ندین شاكاری كردووه‌ته كوردیی، له‌وانه رۆمانی "برا كوژی" "نیكۆس كازانتزاكس".
مامۆستای كۆچكردوو، دوای ته‌مه‌نێك له به‌خشش و خزمه‌تكردنی فه‌رهه‌نگ و زمان و كایه‌ی رۆشنبیری كوردی، رۆژی 12ـی ئابی 2023 له ته‌مه‌نی 90 ساڵییدا كۆچی دوایی كرد.
ئەم هەواڵە 565جار خوێندراوەتەوە |