|
هەولێر – ZNA
به ئاماده‌بوون و چاودێریی حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، پێنجه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی قه‌زاكانی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
له سه‌ره‌تای فێستیڤاڵه‌كه‌دا، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان، ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان، قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، د. موحسین ئه‌دیب، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری مۆنۆمێنتی ئه‌نفال و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و میوانانی فێستیڤاڵ، سه‌ردانی مۆنۆمێنتی ئه‌نفالكراوانیان له قه‌زاكه كرد و تاجه گوڵی رێز و وه‌فایان پێشكه‌ش به گیانی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كرد.
له وتاری كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان، وێڕای به‌خێرهێنانی میوانانی فێستیڤاڵه‌كه و تیپه به‌شداربووه‌كان باسی له گرنگی و بایه‌خی هونه‌ری شانۆ له پێشخستنی كۆمه‌ڵگه كرد و ئاماژه‌ی به خه‌ڵاتكردنی خاتوو نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داخی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكی نه‌مساوه كرد، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ئه‌و گرنگییه.
وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان گوتیشی: وه‌ك وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان و وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی دارایی بووینه‌ته‌وه، ده‌بینین خه‌ڵكی كوردستان چۆن تووشی برسێتی ده‌كرێت له لایه‌ن نه‌یاره‌كانمانه‌وه یاخود له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی دوێنێ ئێمه باوه‌شمان بۆ كردبوونه‌وه و ئه‌وان ئه‌مڕۆ گه‌له‌كه‌مان برسیی ده‌كه‌ن، به‌ڵام سه‌رباری ئاسته‌نگه‌كان به‌رده‌وامین له بایه‌خدان به هونه‌ر و كایه‌ی ڕۆشنبیری له وڵاته‌كه‌ماندا.
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به رۆڵی هونه‌رمه‌ندان كرد و گوتی: هونه‌رمه‌ندان مرۆڤگه‌لێكی ساده و ئاسایی نین، ئه‌و كه‌سانه‌ن، هیوا و ئومێد له دڵ و ده‌روونیاندا هه‌یه، خه‌ونی خزمه‌تكردنی گه‌ل و وڵات و كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییان هه‌یه. ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌ن مه‌ودا نه‌دا، به‌ڵام هونه‌ر و داهێنانی هونه‌ری، كۆتایی نییه.
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان په‌یامێكی ئاراسته‌ی هونه‌رمه‌ندانی كه‌ركووك كرد و گوتی: ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای بێ مووچه‌یی و بێ داهاتی درێغیمان نه‌كرد له پشتیوانی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی كه‌ركووك، چونكه كه‌ركووك بۆ هه‌موومان گرنگه و ئێمه درێغیمان نه‌كردووه و درێغیش ناكه‌ین و هه‌رچی بۆ كه‌ركووك بكرێت بۆ كوردستانه.
روونیشیکردەوە: پێشنیازم كردووه بۆ د. ئه‌حمه‌د فه‌كاك، وه‌زیری رۆشنبیری عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی كه‌ركووك دابنیشێت و گوێ له داواكاری و سكاڵایان بگرێت، له به‌رامبه‌ردا د. ئه‌حمه‌د فه‌كاك به‌ڵێنی پێداین ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه رێكبخات و ئێمه‌ش به‌شدار بین، هه‌روه‌ها به‌ڵێنی دا، پشتیوانی دارایی پڕۆژه‌ی شانۆی سه‌رشه‌قام له كه‌ركووك بكات. لێره‌وه سوپاسی ده‌كه‌ین.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان دووباره به‌خێرهێنانی تیپه هونه‌رییه به‌شداربووه‌كانی كرد، به تایبه‌تی هه‌ردوو تیپی شانۆی بۆكان و سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه به‌شداریان كردووه و گوتیشی: سڵاو و دروود ده‌نێرم بۆ شه‌هیدانی كورد و كوردستان، به تایبه‌ت شه‌هیدانی ئه‌نفال و كیمیایباران، هونه‌رمه‌ندانی شه‌هید.
پێنجەم فێستیڤاڵى شانۆى قەزاکان لە چەمچەماڵ لە ژێر درووشمى "بەرەو ئارامى تاک"، لە هۆڵى رۆشنبیرى لە بەڕێوەبەرێتى رۆشنبیرى و هونەرى قەزاى چەمچەماڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بڕیاره (3) ڕۆژ بخایه‌نێت.
ئەم هەواڵە 490جار خوێندراوەتەوە |