هەولێر – ZNA
فیلمی "Oppenheimer" لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە لە 21 ئاب لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 902 ملیۆن و 456 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 300 ملیۆن و 452 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 601 ملیۆن و 423 هەزار دۆلارە. ماوەی فیلمەکە سێ کاتژمێرە و بەرهەمەی کۆمپانیای یونیڤێرساڵ پیکچەرزە و باس لە زانای فیزایی جی رۆبێرت ئۆپنهاوەر دەکات کە توانی گەشە بە بۆمبی ئەتمی بدات و لە رێگەی دوو بۆمبەوە 200 هەزار کەس لە هیرۆشیما و ناکازاکی یانیان لەدەستدا. فیلمەکە لە دەرهێنانی کریستۆڤەر نۆلانە و هەریەک ل کیلیان مۆرڤی و رامی مالیک رۆڵی تێدا دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad