هەولێر – ZNA
فیلمی درامایی "Dungeons & Dragons: Honor Among Thieves" داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 31 ئازار بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 208 ملیۆن و 233 هەزار دۆلارییە. ماوەی فیلمەکە دوو 2:14 خولەکە و داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 93 ملیۆن و 3562 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 114 ملیۆن و 900 هەزار دۆلارە. ئەم بەرهەمە سینەماییە باس لە دز و ژمارەیەک سەرکێشیکار دەکات کە لە هەوڵی ئەوەدان شوێنەوارە دزراوەکان بگەڕێننەوە، بەڵام ئەوان رووبەڕووی کەسانێک دەبنەوە کە تووشی کێشەی زۆریان دەکات. لەم بەرهەمەدا هەریەک لە بتۆلۆ کریس پاین، میشێل رۆدرێگز، جاستیس سمیس، سۆفیا لیلیسم هیۆ گرانت و کلۆی کۆلمان رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad