English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ره‌نگدانه‌وه‌ی وتووێژی مەنسوور جیهانی له‌گه‌ڵ "فرانس 24"
2023-09-16 [03:21 AM]

هەولێر – ZNA


وتووێژی میدیاکار مەنسوور جیهانی له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی "فرانس 24" سه‌باره‌ت به فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کانی فه‌رە‌‌نسا به زمانه‌کانی ئینگلیزی و چینی له ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی کیشوه‌ری ئاسیادا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو.

مەنسوور جیهانی لەبارەی فێستیڤاڵەکە رایگەیاند: فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کان له وڵاتی فه‌ر‌‌نسا به ناونیشانی گرینگترین رووداوی سینه‌مای دنیا هه‌میشه گرینگییه‌کی تایبه‌تی به سینه‌مای کوردستان و ئێران داوه و پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان کردوون. به‌رچاوترین سینه‌ماکاری ئێرانی ڕه‌وانشاد عه‌باس کیارۆسته‌می به فیلمی سینه‌مایی "تامی گێلاس" به وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی به‌نرخی چڵه‌خورمای زێڕین و ده‌رهێنه‌ری ناوداری کورد"به‌همه‌ن قوبادی" به فیلمی سینه‌مایی "کاتێک بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌کان" و به وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی کامێڕای زێڕین و سینه‌ماکارانی به‌ناوبانگی ئێرانی له‌وانه؛ ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی، جه‌عفه‌ر په‌ناهی، محه‌ممه‌د ره‌سووڵ ئۆف و ... دوای به‌شداری له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کانی فه‌ره‌نسا و وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی به‌شه جۆراوجۆره پێشبڕکییه‌کان به سینەمای جیهان ناسێندران.

جیهانی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: هه‌موو ساڵیک، نوێترین به‌رهه‌می سینه‌ماکارانی به‌رچاوی ئێرانی بۆ به‌شداری له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان" ره‌وانه ده‌کرێن و بۆ یه‌که‌مین جار، هۆگران و لایه‌نگرانی هونه‌ری سینه‌ما، ڕۆژنامه‌نووسان، ڕخنه‌گران، نووسه‌ران و به گشتیی ستافی سینه‌مای جیهان له میانه‌ی ئه‌م ڕووداوه گرینگه سینه‌ماییه‌دا سه‌یری ئه‌م به‌رهه‌مانه ده‌که‌ن و له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شه جۆراوجۆره‌کانه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن و به وردی و به جوانی دادوه‌ری ده‌کرێن.

مەنسوور جیهانی له کۆتایی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا جه‌ختی کرده‌وه: فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کانی فه‌ره‌نسا، یه‌که‌مین په‌نجه‌ره‌ی گرینگی سینه‌مایی له جیهاندایه که به‌ره‌وڕووی سینه‌مای کوردستان و ئێران ده‌کرێته‌وه و ئه‌م هاوکارییه‌ گرینگ و پڕبایخه؛ وه‌کوو خوله‌کانی رابردوو، له خوله‌کانی داهاتووشدا درێژه‌ی ده‌بێت.





ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad