English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەنسوور جیهانی ره‌خنه‌گری کورد فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی فیلمی کانی هه‌ڵبژارد
2023-09-13 [05:41 AM]

هەولێر – ZNA


مەنسوور جیهانی، میدیاکار و رەخەنگەری سینەمایی کورد، فیلمه‌کانی حه‌فتا و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کان له فه‌ره‌نسا هه‌ڵبژارد.

جیهانی، بە بانگهێشتی فه‌رمی کریستیان بلۆوێلت، به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی پسپۆڕی سینه‌مایی "ئێندی وایێر" له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا وه‌کوو ره‌خنه‌گر و دادوه‌ر له کیشوه‌ری ئاسیا فیلمه‌کانی حه‌فتا و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کان ده‌ستنیشان کرد.

له وتارێک که له لایه‌ن کریستیان بلۆوێلت، به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی "ئێندی وایێر" له ئه‌مه‌ریکا به مانشێتی "باشترین فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی  فیلمی کان ٢٠٢٣ له لایه‌ن ٦٠ ره‌خنه‌گر" نووسراوه، هاتووه: ره‌خنه‌گران له‌گه‌ڵ رۆبێن ئۆستلۆند سه‌رۆک، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی حه‌فتا و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کان و ئه‌و فیلمه‌ی که ئه‌وان خه‌ڵاتی سه‌ره‌کی و چڵه‌خورمای زێڕینیان پێدا، دژایه‌تیان کرد.

رێک وه‌کوو ساڵی رابردوو، ره‌خنه‌گران له‌گه‌ڵ ئه‌و فیلمه‌ی که خه‌ڵاتی چڵه‌خورمای زێڕینی وه‌رگرت؛ ناکۆکیان هه‌بوو. نه‌وه‌کوو ئه‌وه‌ی که هۆگری زۆریان به فیلمی سینه‌مایی "ئاناتۆمی یه‌ک ڕووخان" Anatomy of a Fall له ده‌رهێنانی "ژۆستین تێرییه" Justine TRIET  هه‌بێت، به‌ڵام براوه‌ی چڵه‌خورما له‌و راپرسییه‌ی IndieWire که بۆ ره‌خنه‌گران له سه‌رتاسه‌ری جیهان نێردرا، له پله‌ی یه‌که‌می ریزبه‌ندیی جیاواز دایه. ئه‌م جار، ٦٠ دادوه‌ر و رۆژنامه‌نووس له ٥ کیشوه‌ری جیهان تیایدا به‌شداربوون.

نزیکه‌ی نیوه‌ی ئه‌م ٦٠ که‌سه، به فیلمی سینه‌مایی "ناوچه‌ی جێی هۆگری" گێڕانه‌وه‌ی ئازادیی جاناتان گلێزێر له ڕۆمانی "مارتن ئامیس" ده‌نگیان دا: ٢٩ که‌س له ره‌خنه‌گران، ده‌نگیان پێدا تا ببێته باشترین فیلم. ئه‌م ناکۆکییه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی فێستیڤاڵی فیلمی کان که به فیلمی سینه‌مایی "ناوچه‌ی جێی هۆگری" بۆ خه‌ڵاتی گه‌وره ده‌نگیان دا و فیلمی سینه‌مایی "ئاناتۆمی یه‌ک رووخان" خه‌ڵاتی چڵه‌خورمای وه‌رگرت.

ناونیشانی باشترین دووهه‌مین فیلم، که له لایه‌ن ره‌خنه‌گران هه‌ڵبژێردرا، ته‌نیا ٦ ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا که ده‌ریخست لایه‌نگرییه‌کی زۆر و هۆگرییه‌کی باشیان به فیلمی سینه‌مایی "ناوچه‌ی جێی هۆگری" هه‌یه. فیلمی سینه‌مایی "گه‌لا وه‌ریوه‌کان" له ده‌‌ر‌هێنانی "ئاکی کۆریسماکی" پله‌ی باشترین دووهه‌مین فیلم و فیلمی سینه‌مایی "ئاناتۆمی یه‌ک ڕووخان" به به‌ده‌ستهێنانی ٥ ده‌نگ، پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ستهێنا.

فیلمی سینه‌مایی "بکوژانی مانگی ته‌واو" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری جیهان مارتن سکۆرسیزی و فیلمی سینه‌مایی "تامه‌جرۆیی دۆدێن بۆفانت" له ده‌رهێنانی تڕان ئان هۆنگ" چوونه ناو ٥ باشترین فیلمه‌وه و ته‌نانه‌ت له ڕیزبه‌ندی باشترین ده‌رهێنه‌ردانیش دایه.

بڵاوه‌خوازییه‌کی به‌م چه‌شنه دوور له باو نییه؛ فیلمی سینه‌مایی "نزیک" Close له ده‌رهێنانی "لۆکاس دۆنێت" Lukas Dhont و فیلمی سینه‌مایی "بڕیاریی جیایی" Decision to Leave له ده‌رهێنانی "پاڕک چان ووک" Park Chan-wook له ریزبه‌ندیی باشترین فیلمه‌کانی ره‌خنه‌گران، له ساڵی رابردوودا بوون و ئه‌و فیلمه‌ی که خه‌ڵاتی چڵه‌خورمای وه‌رگرت، پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێنابوو.

فیلمی سینه‌مایی "ئاناتۆمی یه‌ک رووخان" له لایه‌ن ڕه‌خنه‌گرانی ئێمه‌وه گرینگی ئه‌وتۆی پێدرا و له ڕاپرسی باشترین سیناریۆکانی ئێمه‌دا له ڕیزبه‌ندی سه‌ره‌وه‌دا بوو. ئه‌وه به ته‌واویی ئاشکرایه؛ "ئاناتۆمی یه‌ک ڕووخان" که به بۆنه‌ی نووسینی سیناریۆ، ستایشی لێکرا، ١٨ ده‌نگی له ٦٠ ده‌نگی باشترین سیناریۆ به‌ده‌ستهێنا. له لایه‌کی دیکه‌وه، فیلمی سینه‌مایی "ناوچه‌ی جێی هۆگری" ته‌نیا یه‌ک ده‌نگی له ٦٠ ده‌نگی باشترین سیناریۆ به‌ده‌ستهێنا و له‌م شانازییه‌ نزیک نه‌بووەوە.

وا دیاره ره‌خنه‌گرانی ئێمه‌ ده‌توانن پێزانینی خۆیان له نووسینێکی شاکار له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی فه‌رمی یه‌ک فیلم به وردیی جوێی بکه‌نه‌وه؛ "مایی دیسه‌مبه‌ر" و "دێوه‌زمه" له ریزبه‌ندیی باشترین سیناریۆدا بوون، به‌ڵام ته‌نیا "مایی دیسه‌مبه‌ر" له ریزبه‌ندێکی دیکه ده‌رکه‌وت.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌‌وه، "جاناتان گلێزێر" به ناکۆکییه‌کی ته‌واو جیاواز، جارێکی دیکه بۆ باشترین ده‌رهێنه‌ری فیلم، پله‌ی یه‌که‌می به خۆی مسۆگر کرد. له‌م به‌شه‌دا، فیلمی سینه‌مایی "ناوچه‌ی جێی هۆگری" ‌ له ده‌رهێنانی "جاناتان گلێزێر" ١٩ ده‌نگی له ٦٠ ده‌نگی مومکین به خۆی ته‌رخان کرد و فیلمی سینه‌مایی "بکوژانی مانگی ته‌واو" له ده‌رهێنانی "مارتن سکۆرسیزی" به وه‌رگرتنی ٦ ده‌نگ، پله‌ی دووهه‌می به‌ده‌ستهێنا.

له پله‌ی سێهه‌می باشترین ده‌رهێنه‌ریشدا، ٣ فیلم به شێوه‌ی هاوبه‌ش ئه‌م پله‌یه‌یان به خۆیان ته‌رخان کرد، له‌وانه: "کایمێر" La Chimera له ده‌رهێنانی "ئالیس رۆڕواکێر"، "مایی دیسه‌مبه‌ر" له ده‌رهێنانی "تاد هێنز" و "تامه‌جرۆیی دۆدێن بۆفانت" The Pot au Feu له ده‌رهێنانی "تران ئان هۆنگ".

بۆ یه‌که‌مین جار، ماڵپه‌ڕی ئه‌مه‌ریکی "ئێندی وایێر" داوای له ره‌خنه‌گران کرد تاکوو باشترین فیلمی به‌شی پێشبڕکێی حه‌فتا و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان"یش هه‌ڵبژێرن. دوو فیلم به شێوه‌ی هاوبه‌ش هەر کامیان ١١ ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا، له‌وانه: فیلمی سینه‌مایی"بانێل و ئاداما" له ده‌رهێنانی "ڕاماتا تۆلای سی" و فیلمی سینه‌مایی "چلۆن پێکه‌وه په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت" له ده‌رهێنانی "مۆلی مانینگ واکێڕ".

ده‌رئه‌نجامی ڕاپرسی ماڵپه‌ڕی "ئێندی وایێر" له ره‌خنه‌گرانی ٥ کیشوه‌ری جیهان له خواره‌وه‌دا هاتووه:

باشترین فیلم:
١ - "ناوچه‌ی جێی هۆگری" The Zone of Interest له ده‌رهێنانی "جاناتان گلێزێر" Jonathan Glazer

٢ - فیلمی سینه‌مایی "گه‌لا وه‌ریوه‌کان" Fallen Leaves له ده‌‌ر‌هێنانی "ئاکی کۆریسماکی" Aki Kaurismaki

٣ - "ئاناتۆمی یه‌ک ڕووخان" Anatomy of a Fall له ده‌رهێنانی "ژۆستین تێرییه" Justine TRIET

٤ - "بکوژانی مانگی ته‌واو" Killers of the Flower Moon له ده‌رهێنانی "مارتن سکۆریزی"

٥ - "تامه‌جرۆیی دۆدێن بۆفانت" The Pot au Feu له ده‌رهێنانی "تڕان ئان هۆنگ"

باشترین سیناریۆ:
١ - "ئاناتۆمی یه‌ک ڕووخان" له نووسینی "ژۆستین تێرییه" و "ئاڕتۆر هێراری"

٢ - "مایی دیسه‌مبه‌ر" له نووسینی "سامی بۆرچ" و "ئالێک مێکانیک"

٣ - "دێوه‌زمه" له نووسینی "یۆجی ساکامۆتۆ"

باشترین ده‌رهێنه‌ری فیلم:
١ - "ناوچه‌ی جێی هۆگری" له ده‌رهێنانی "جاناتان گلێزێر"
٢ - "بکوژانی مانگی ته‌واو" له ده‌رهێنانی "ماڕتین ئسکۆڕسیزی"
٣ - "کایمێر" له ده‌رهێنانی "ئالیس رۆڕواکێر"
٣ - "مایی سێپته‌مبه‌ر" له ده‌رهێنانی "تاد هێنز"
٣ - "تامه‌جرۆیی دۆدێن بۆفانت" له ده‌رهێنانی "تڕان ئان هۆنگ"

باشترین فیلمی یه‌که‌م:
١ - فیلمی سینه‌مایی"بانێل و ئاداما" له ده‌رهێنانی "ڕاماتا تۆلای سی"
2 - فیلمی سینه‌مایی "چلۆن پێکه‌وه په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت" له ده‌رهێنانی "مۆلی مانینگ واکێڕ".
 





ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad