English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"منداڵیی عیماد" له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی رۆتردام نمایش ده‌کرێت
2023-09-13 [04:14 AM]

هەولێر – ZNA


به‌ڵگه‌فیلمی کوردی "منداڵی عیماد" لە دەرهێنانی زه‌هاوی سنجاوی و به به‌ڕێوه‌به‌رهه‌می "عه‌باس غه‌زالی" له به‌شی "پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلم" له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "عەره‌ب"ی ۆتێردام لە وڵاتی هۆڵه‌ندا نمایش ده‌کرێت.

به‌ڵگه‌فیلمی بڵندەکە لە دەرهێنانی زه‌هاوی سنجاوی سینه‌ماکاری کوردی دانیشتووی وڵاتی سوید، له به‌رهه‌مهێنانی کەناڵی svt سوید، کەناڵی رووداو و ئه‌نستیتۆی فیلمی سوید؛ به ناوه‌رۆکی کاریگه‌رییه‌کانی تاوانەکانی داعش له‌سه‌ر منداڵه بێتاوانه‌کانی پاشماوه‌ی شه‌ڕ، له نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌شی "پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلم" له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "عه‌ڕه‌ب" له شاری ڕۆتێردام لە وڵاتی هۆڵه‌ندا په‌خش ده‌کرێت.

"منداڵی عیماد" به ئاماده‌بوونی زه‌هاوی سنجاوی دەرهێنه‌ر و عه‌باس غه‌زالی به‌ڕێوه‌به‌رهه‌می ئه‌م به‌ڵگه‌فیلمه ٧٧ خوله‌کییه له‌م ڕووداوه‌ سینه‌ماییه‌دا پێشکه‌ش ده‌کرێت.

"منداڵی عیماد" له ماوه‌ی ١٣ مانگ وێنه گیراوه و باس له کوڕێکی ٥ ساڵانی کوردی ئیز‌ه‌دی به ناوی عیماد ده‌کات که دوو ساڵ و نیو له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی لای داعش به دیل گیرابوون و دوای ئازادبوونی به هۆی کاریگه‌ریی بیر و په‌روه‌رده‌ی ئه‌م گرووپه تیڕۆریستییه، ناتوانێت وه‌کوو منداڵانی هاوته‌مه‌نی خۆی، ‌ژیانێکی ئاسایی منداڵانه‌ی هه‌بێت و حه‌ز و مه‌یلی نواندنی توندووتیژیی به‌رانبه‌ر به که‌س و کار و ده‌ورووبه‌ری هه‌یه. هه‌وڵی ده‌روونناسانه، په‌روه‌رده‌کردنه‌وه و ئاساییکردنه‌وه‌ی باروودۆخی ده‌روونی عیماد، پڕۆسه‌یه‌کی سه‌خت و درێژخایه‌نه که له‌ لایه‌ن کچه ده‌روونناسێک و داپیره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌م به‌ڵگه‌فیلمه کوردییه، زیاته له ده‌یان فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم له ئاستی جیهان به‌شداریی کردووه و خەڵاتی سەرەکی "ئەو فیلمانەی کە گرینگیان هەیەلە هەژدەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی زاگڕێب داکس" لە وڵاتی کرواتیا، خەڵاتی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "دۆکاویو" و ... به‌ده‌ستهێناوه.

فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "عهره‌ب"ی رۆتردام لە شاری به‌نده‌ری رۆتردام بۆته فێستیڤاڵێکی نێونه‌ته‌وه‌یی ساڵانه که به فیلمه‌کانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها چالاکییه‌کانی په‌یوه‌ست به‌وان ته‌رخان کراوه و بۆته ناوه‌ندێکی هونه‌ریی بۆ پێکهێنانی که‌شووهه‌وایه‌کی هێمن بۆ وتووێژه ئازاده‌کان سه‌باره‌ت به هونه‌ر، مافی مرۆڤ، ڕزگاریی و ئازادی سیاسی.

فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمیردام به به‌رپرسیاری هونه‌ریی رۆش عه‌بدولفه‌تاح و به ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێک فیلم له ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جۆراوجۆری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له به‌شه جۆراوجۆ‌ره‌کانی پێشبڕکێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی له‌وانه؛ به‌شی "پێشبڕکێی فیلمه سینه‌ماییه‌کان"، به‌شی "پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلم"، به‌شی "پێشبڕکێی کورته فیلم"، "ڤۆرکشۆپی پسپۆڕانه‌ی فێرکاری"، کۆڕی "دیمه‌نی ژنان له سینه‌مای عه‌ڕ‌ب" و ... له رۆژانی ٥ تا ١٠ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٢٣ لە شاری ڕۆتێردام لە وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

مەنسوور جیهانی
 





ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad