ZNA - ههولێر
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ گیانلەدەستدانی ئەو کەسانە بڵاوکردەوە، کە لە ڕووداوی کەوتنەوەی ئاگر لە هۆڵێکی ئاهەنگگێراندا لە قەزای حەمدانییە گیانیان لەدەستدا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتەکەوە بلاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە دوێنێ ئێوارە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕاندا لە قەزای حەمدانیيەی شاری مووسڵ، ئاگر کەوتووەتەوە.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە بە نیگەرانییەکی زۆرەوە هەواڵی ڕووداوەکەیان بیستووە کە بەهۆی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٥٠٠ کەسیش برینداربوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ''پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ گیانلەدەستدانی ئەو کەسانە بەهۆی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەوە ڕادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە کەسوکاریان دەکەین و، شیفای بەپەلەش بۆ برینداران دەخوازین".
ئەم هەواڵە 499جار خوێندراوەتەوە |