ZNA - هەولێر
نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، هەستی شۆک و ئازاری خۆی دەربڕی لەسەر زیانە گەورەکەی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانییەی سەر بە شاری موسڵ.
نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) لە بەیاننامەیەکی سەرەخۆشیدا رایگەیاندووە، "بەهۆی لەدەستدانی گیان و بریندارە زۆرەکانی ئەو ئاگرەی کە لە حەمدانیە ڕوویدا، هەست بە شۆک و ئازار دەکەین، کارەساتێکی گەورەیە".
لە قەزای حەمدانییە لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیریەکدا ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 114 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 150 کەسی دیکەش برینداربوون، بەپێی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەینەوا ڕایگەیاندووە.
نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری نەینەوا، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، نەجم جبوری بۆ ماوەی یەک هەفتە ماتەمینی راگەیاند و ئاهەنگە تایبەتەکانی بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) دوادەخرێت بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزی حەمدانییە.
س/ دیجلە
ئەم هەواڵە 538جار خوێندراوەتەوە |