ZNA - هەولێر لە دەستپێکی هەفتەی حەوتەمی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ڕیاڵ مایۆرکا بوویەوە.
لە ئەنجامدا یاریەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی هەشت، یاریزان فیدات موریکی گۆڵی پێشکەوتنی ڕیاڵ مایۆرکای تۆمارکرد،
دوای ئەوە بەرشلۆنە گۆڵی بەرامبەری لە خولەکی 41دا لەلایەن رافینیا تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی سێیەمی زیادکراوی تایمی یەکەم یاریزان براتس گۆڵی دووەمی مایۆرکای تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا یانەی بەرشلۆنە بەهێزتر بینرا و فێرمین لۆپێز لە خولەکی 75 گۆلی یەکسان بوونی تۆمارکرد.
سەرەنجام یانەی بەرشلۆنە دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی لە پێشەنگی خولی ئیسپانیایە.
ئەم هەواڵە 652جار خوێندراوەتەوە |