ZNA- هەولێر
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای دیاله رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش له به‌رزایه‌یكانی حه‌مرین به چه‌كی جیاواز هێرشی سه‌ر خاڵێكی سوپای عێراقیان كرد و له ئه‌نجامدا سه‌ربازێكی عێراق كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوو.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای هێرشه‌كه هێزه عێراقییه‌كان رێككاره ئه‌منییه‌كانیان له‌و ناوچه‌یه توندكرد و ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنین كردووه و له ئاسمانیشه‌وه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن.
ویڕای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش ساڵ به سه‌ر كۆتاییهاتنی داعش له‌ڕووی جوگرافییه‌وه له‌ناو عێراق، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق به‌رده‌وامن و به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه په‌لاماری هێزه سه‌ربازییه‌كان و خه‌ڵكی سڤیل ده‌ده‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌رده‌وام هێزه ئه‌منییه‌كان و خه‌ڵكی سڤیل ده‌بنه قوربانی.
کوژران و برینداربوونی سەربازانی عێراقی بە دەستی داعش لەکاتێک‌دایە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک‌وزیرانی عێراق لەم دواییانەدا چەند جارێک گوتوویەتی چەکدارانی داعش کۆتای‌یان هاتووە و عێراق پێویستیی بە هێزی هاوپەیمانان نەماوە.
ئەم هەواڵە 592جار خوێندراوەتەوە |