ZNA- هەولێر
ئه‌حمه‌د باوی، شاره‌زای یاسایی رایگه‌یاند، له‌دادگا سكاڵای یاسایی له دژی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته تۆماركردووه.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی "جه‌ریده" گوتی: سكاڵای یاسایی له دژی سوودانی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته تۆماركردووه، كه ده‌بوایه له ماوه‌ی ساڵێكدا دوای ده‌ستبه‌كاربوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و له په‌رله‌مانیش ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه.
ئه‌حمه‌د باوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هیچ رێكارێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌لایه‌ن سوودانییه‌وه به‌دی نه‌كراوه، له‌كاتێكدایه ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، پێویسته وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و حكومه‌ت پێیه‌وه پابه‌ند بێت، به‌ڵام ئه‌مه نه‌كراوه، بۆیه سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركردووه.
ئەم هەواڵە 799جار خوێندراوەتەوە |