English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەموو ئەو دەرچووانەی فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە وەرگیراون
2023-09-25 [05:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی خوێندنی باڵا سەبارەت بە ئەنجامی زانکۆلاین رایگەیاند، هەموو ئەو دەرچووانەی ئەمساڵ فۆڕمیان پڕکردووەتەوە وەرگیراون.

د.خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندن باڵا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمساڵ هاوشێوەی سێ ساڵی رابردووی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەو دەرچووانەی فۆڕمیان پڕکردووەتەوە وەرگیراون.

د.خەتاب ئەحمەد راشیگەیاند، پیرۆزبایی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە دەرچووانی پۆلی 12 دەکەن کە ئەمساڵ ناویان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان دەردەچێت.

گوتیشی: جێگەی دەستخۆشییە کە لە کابینەی نۆیەم توانیومانە دەرفەتی خوێندنیان بۆ برەخسێنین.

راشیگەیاند، بەپێی ئەو داتاکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ 47 هەزار و 788 قوتابی لە پۆلی 12 دەرچوون، 30 هەزار و 661ـیان دەرچووی لقی زانستی بوون، 15 هەزار و 716ـیان دەرچووی لقی وێژەیی بوون، 159 قوتابیش لە دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان بوون، 1250 قوتابی لە دەرچووانی لقی پیشەیی بوون.

د. خەتاب ئەحمەد ئاشکرایکرد، پلانی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12 لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، بریتی بووە لە 63 هەزار و 13 کورسی.

بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندن باڵا روونیشکردەوە، 37 هەزار و 290 قوتابی لە دەرچووانی 2023 فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە، 2590 قوتابی لە دەرچووانی ساڵی 2022 فۆڕمیان پڕکردووەتەوە و شەش هەزار و 882 قوتابیش هی ساڵانی رابردوو بوون کە لە رێگەی فۆڕمی زانکۆلاینەوە داوکارییان پێشکەش کردووە، کۆی پێشکەشکاران بریتی بووە لە 46 هەزار و 770 خوێندکار کە داواکارییان پێشکەش کردووە. لەم ژمارەیەش 42 هەزار و 985 خوێندکار وەرگیراون.

سەبارەت بەو دەرچووانەی وەرنەگیراون، د، خەتاب ئەحمەد رایگەیاند، ئەوەی کە وەرنەگیراوە تەنیا هەزار و 198 دەرچووی پۆلی 12ـەن کە ئەوانیش لە نمرەکانیان هاوتای ئەو شوێنانە نەبوون کە لە فۆڕمەکانیانیان نوسیوویانە، گوتیشی: بەهۆی ئەوەی ژمارەی کورسی بەتاڵ زۆرە، ئەو خوێندکارانەش وەردەگیرێن.

بۆ بینی ئەنجامەکان کلیک لەم بەستەرە بکە..

پێشتر وەزارەرتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نمرەى دەرچووانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی بە هەرسێ بەشى زانستى و وێژەیى و پیشەیى کە ژمارەیان 47 هەزار و 626 دەرچووە، رادەستى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کردبوو.





ئەم هەواڵە 736جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad