ZNA - هەولێر لە کۆتا یاری ئەم گەڕەی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی مارسيليا بویەوە.
لە ئەنجامدا پاریس یاریەکەی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە مارسيليای بردەوە.
لە تایمی یەکەمدا یانەی پاریس توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 8 و 37 لە ڕێگەی یاریزانان ئەشرەف حەکیمی و کولو موانی تۆماربکات.
لە تایمی دووەم و لە خولەکی 47 گونچالۆ ڕامۆس پاریسی کردە خاوەن سێ گۆڵ،
دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، ئەوەبوو بە ئاسیستێکی کولو موانی یاریزان ڕامۆس گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەکەی تۆمارکرد.
بەم سەرکەوتنە، یانەی پاریس سانجێرمان بەکۆکردنەوەی 11 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی دێت، مارسيلياش خاوەنی 9 خاڵە و پلەی حەوتەمی گرتووە.
ئەم هەواڵە 586جار خوێندراوەتەوە |