English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. یاری ئاگرینی ئەم هەفتەیە بەیەکسانی کۆتاییهات
2023-09-24 [05:51 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاری لوتکەی ئەم گەڕەی خولی پرێمەرلیگ، هەردوو یانەی ئارسناڵ و تۆتنهام لە یاری دێربی لەندەن رووبەڕووی یەکبونەوە.

 

لە ئەنجامدا یاریەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

هەر لە دەستپێکی یاریەکە بەهێزی بەخۆوە بینی، لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 26 کریستیان رۆمێرۆ گۆڵێکی بەهەڵە لە خۆیان لە بەڕژەوەندی ئارسناڵ کرد و دوای ئەوە مین سۆن لە خولەکی 42 گۆڵی یەکسانی تۆتنهامی تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 54 بۆکایۆس ساکا بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی ئارسناڵی کرد، بەڵام دوای تەنیا یەک خولەک مین سۆن گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکردەوە.

 

بەو ئەنجامانە، هەر یانەو تاکە خاڵێکی وەرگرت و هەردوو یانە خاوەن 14 خاڵن بە جیاوازی گۆڵ تۆتنهام لەپێشە.





ئەم هەواڵە 553جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad