ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی ئینگلتەرا،بێرنلی میوانداری یانەی یانەی مانچستەر یونایتدی کرد.
لە کۆتاییدا شەیتانە سوورەکان توانیان یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە بێرنلی ببەنەوە
لە تایمی یەکەم یارییەکە رکابەرییەکەی بەهێزی بە خۆیەوە بینی و هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا و لە خولەکی 45 برۆنۆ فێرناندێز گۆڵی یەکەمی شەیتانە سوورەکانی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم یانەی بێرنلی باشتر دەرکەوت و نزیک بوو لە یەکسان کردنەوەی ئەنجامی یارییەکە بەڵام یارییەکە هەر بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
یانەی مانچستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندییە و یانەی بێرنلی خاوەن یەک خاڵە و لە پلەی 20 دێت.
ئەم هەواڵە 505جار خوێندراوەتەوە |