ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری هەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە میوانداری یانەی سێلتاڤیگۆی کرد .
لە ئەنجامدا بەرشەلۆنە بە ڕیمۆنتادا و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە سێلتاڤیگۆ هێنا.
لە تایمی یەکەم یارییەکە رکابەرییەکەی بەهێزی دەرکەوت و یانەی سێلتاڤیگۆ باشتر بینرا، ئەوەبوو لە خولەکی 19 گۆڵی پێشکەوتن تۆمارکرد و ئەو تایمە لە سوودی میوانەکە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم یانەی سێڵتافیگۆ بەردەوامبوو لە ئاستەکەی و لە خولەکی 76دا گۆڵی دووەمی تۆمارکرد،
چاڤی و یاریزانەکانی ئەم ئەنجامەیان قبوڵنەکردو و توانیان سێ گۆڵ لە خولەکەکانی 81 و85 و 89دا لەڕێگەی رۆبێرت لیڤاندۆفسکی دوو گۆڵ و جواو کانسێلۆ تۆماربکەن.
بەم سەرکەوتنە یانەی بەرشلۆنە بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ بە شێوەییەکەی کاتی پێشەنگی خولی ئیسپانی گرتووە، سێلتاڤیگۆش تەنیا 4 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 523جار خوێندراوەتەوە |