ZNA - هەولێر لە یارییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەیسی میلان لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی هیلاس ڤیرۆنا بویەوە.
لە ئەنجامدا میلان توانی یارییەکە بە زەحمەت و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە میوانەکەی بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا، یانەی ئەیسی میلان گۆڵەکەی لەڕێگەی یاریزان رافایل لیاو لە خولەکی 8ی یارییەکە تۆمارکرد، دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام بەو شێوەیە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم سەرەڕای چەندین گۆڕانکاری و هێرشی تر، یارییەکە بە تاکە گۆڵی لیاو یارییەکەی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێا.
بەم سەرکەوتنە، یانەی میلان کۆی خاڵەکانی گەیاندە 12 خاڵ و بە شێوەی کاتی لە پلەی ڕیزبەندی دووەم جێگیر بووە.
ئەم هەواڵە 547جار خوێندراوەتەوە |