لە یاریەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی بۆندسلیگا، یانەی بایرن میونشن لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی بۆخوم کرد.
لە ئەنجامدا یانە باڤارییەکە توانی یارییەکە بە حەوت گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە بۆخوم بهێنێت.
لە تایمی یەکەم یانەی بایرن میونشن باشتر بینرا و توانی چوار گۆڵ لە خولەکەکانی چوار و 13، 29 و 38دا، لەلایەن چۆبۆ مۆنتینگ، هاری کەین، دیلێخت و سانی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم و لە خولەکی 54 هاری کەین بە لێدانی سزا گۆڵی پێنجەمی یانەکەی تۆمارکرد،
دوای ئەوە ماسیاس تێڵ لە خولەکی 81 گۆڵی شەشەمی بایرنی تۆمارکرد، لە خولەکی 88 هاری کەین گۆڵی سێیەم و هاتریکی خۆی یانەکەی تۆمارکرد.
بەم سەرکەوتنە یانەی بایرن میونشن بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکەی گرتووە .
ئەم هەواڵە 748جار خوێندراوەتەوە |