ZNA-هەولێر محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەماهەنگی حکومەتی عێراق بۆ فراوانکردنی هاوبەشییەکانی لەگەڵ بەریتانیا لە بوارە جیاجیاکاندا پشتڕاستکردەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، "ئێوارەی رۆژی هەینی، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئۆلیڤەر جەیمس دودن، جێگری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە پەراوێزی بەشداریکردنی کۆبووەوە 78مین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کۆبووەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دوو قۆڵییە گشتییەکانی نێوان عێراق و بەریتانیا کرا، هەروەها هەماهەنگی و هاوبەشیکردن لە هەموو بوارەکاندا، بۆ بەرژەوەندی هەردوولا دووپاتکرایەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، جەختیکردەوە، "کراوەیی حکومەت بۆ فراوانکردنی هاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا لە بوارە جیاجیاکاندا و هەروەها عێراق چەندین دەرفەتی وەبەرهێنانی ئومێدبەخشی هەیە کە کۆمپانیاکانی بەریتانیا دەتوانن وەبەرهێنانی تێدا بکەن، بەو شارەزاییەی کە ئەم کۆمپانیایانە خاوەنیانن کە هەموو کەرتەکان لە عێراق پێویستی پێیەتی.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "ئیرادەی حکوومەت بۆ رێکخستنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش هەیە، هەروەها ستایشی بەریتانیاشی کرد، کە لە عێراق راوێژ لە بواری راهێنان پێشکەش دەکات".
لای خۆیەوە دودن، خواستی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ بەردەوامبوون لە پەیوەندییەکان و کارکردن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەکاندا.
ئەم هەواڵە 508جار خوێندراوەتەوە |