ZNA- هەولێر
ده‌زگای شه‌هیدانی عێراق له واست ڕایگەیاند، دوو گۆڕی به‌كۆمه‌ڵیان له‌نزیك رووباری دجیلە له نزیک شاری كوت دۆزراونه‌ته‌وه.
حه‌سه‌ن عه‌لی كیلابی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای شه‌هیدان له واست ئاشكرایكردووه، یه‌كێك له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان كه رووفاتی 10 كه‌سی تێدایه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می رژێمی به‌عس له‌نێوان ساڵانی 1980 بۆ 1990 ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها گۆڕه‌كه‌ی دیكه‌ش قوربانییه‌كانی شه‌ڕی مه‌زهه‌بین كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵانی 2005 تا 2008 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و له 40 رووفات پێكهاتووه.
ئەم هەواڵە 688جار خوێندراوەتەوە |