ZNA - هەولێر
كه‌سوكاری گیراوان له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا داوای ئازادكردنی گیراوانیان و په‌له‌كردن له ده‌رچوونی یاسای لێبوردنی گشتی ده‌كه‌ن.
ڕۆژی چوارشەمە ٢٠ ی ئەیلوول ده‌یان كه‌س له كه‌سوكاری گیراوان له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو داوا ده‌كه‌ن په‌له بكرێت له ده‌رچوونی یاسای لێبوردنی گشتی بۆ ئه‌وه‌ی بێتاوانه‌كان ئازاد بكرێن.
خۆپیشاندانی كه‌سوكاری گیراوان له‌كاتێكدایه، دوێنی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، یاسای لێبوردنی گشتی یه‌كێكه له داواكارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری بۆ بێتاوانان، به‌جۆرێك یاسای لێبوردنی گشتی دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە وه‌ك چۆن لە رێککەوتنی سیاسی و بەرنامەی حکومەتدا جێگیر کراوە.
له 18ی ته‌ممووزی 2023 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕیاریدا رێوشوێنی نوێ له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتی بگیرێته‌به‌ر و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرد.
ئەم هەواڵە 496جار خوێندراوەتەوە |