ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی یەکەم گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و بەرشەلۆنە بردیانەوە.
لە تایمی یەکەمدا یانەی مانچستەر سیتی یاریەکەی کۆنتڕۆڵکردبوو وە سەراڕای دروست کردنی چەندین هەلی گۆڵ سەرکەووتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵێک،
لە خولەکی 45ی ئەو تایمەدا، عوسمان بوکاری تاکە گۆڵی یانەی زفیزدا تۆمارکرد .
لە تایمی دووەم مانچستەر سیتی لە خولەکەکانی 47 و 60 و 73دا سێ گۆڵی لەڕێگەی یاریزانان جولیان ئەلڤارێز و ڕۆدری هێرناندز تۆمارکران
سەرەنجام مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ لە یانەی سێرڤینا زفیزدای بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
لە یارییەکی تری کۆمەڵەی هەشتەم یانەی بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی یانەی ئانتوێرب بویەوە و لە ئەنجامدا بە پێنج گۆڵی بێوەڵام یارییەکەی لێبردەوە،
گۆلەکانیش هەریەکە لە جواو فلێکس دوو گۆڵ، لیڤاندۆڤسکی و گاڤی و یاریزان باتایل بەهەڵە لە خۆیان تۆمارکرد
ئەم هەواڵە 592جار خوێندراوەتەوە |