English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. گۆڵپارێزی لازیۆ لەدوا خولەک ئەتلەتیکۆی بێ بەش کرد لە سەرکەوتن
2023-09-20 [06:42 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی شەوی ڕابردووی چامپیۆنزلیگ و لە کۆمەڵەی پێنجەمدا، یانەی لازیۆ لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ میوانداری ئەتلاتیکۆ مەدریدی کرد.

 

لە ئەنجامدا یاریەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەم و لە خولەکی 29دا یانەی ئەتلەتیکۆی میوان سەرەتا گورزی خۆی وەشاند و لەڕێگەی یاریزان پابلۆ باریۆس گۆڵێکی تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا، هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، ئەوەبوو لە خولەکی چواری زیادکراوی ئەو تایمە گۆڵپارێزی یانەی لازیۆ گۆڵی بەرامبەری یانەکەی تۆمارکرد یانەکەی لە شکست ڕزگارکرد.





ئەم هەواڵە 535جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad