ZNA: هەولێر 1. كاتێك بەیانی زوو لە خەو هەڵدەستیت كاتێكی زیاترت هەیە بۆ ئەنجامدانی ئیش و كارەكانت و جێبەجێ كردنیان، چونكە ئەو كەسانەی درەنگ لە خەو هەڵدەستن هەمیشە بە پەلەن و بە سترێسەوە كارەكانیان ڕادەپەڕێنن.
2. سیستەمی خەوەكەت باشتر دەكات، چونكە خەوتنی لە ڕادەبەدەر ماندووێتی و نائارامی لێدەكەوێتەوە، دواتر ئەو كەسانەی لە كاتێكی دیاریكراودا دەخەون و هەڵدەستن كەمتر تووشی كێشەی جەستەیی و دەروونی دەبن.
3. هاوسەنگی كێشی جەستە دەپارێزێت، چونكە یەكێك لە زیانەكانی شەو نەخەوتن زیادبوونی كێشی جەستەو قەڵەوییەو ئەو كەسانەی زوو هەڵدەستن واتە شەوانە زووتر دەخەون، ڕووبەڕووی ئەم كێشەیە نابنەوە.
ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە |