ZNA-هەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 19ـی ئه‌یلوولی 2023، كاره‌كانی کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک بە دروشمی "زیندووکردنەوەی کارنامەی 2030" بەرێوەبچێت. لەمبارەیەوە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، 140 سەرکردەی وڵاتانی جیهان ئامادەیان لە کۆبوونەوەی ئەمجارە دەبێت. بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەکەش شاندێکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گەیشتوونەتە ئەمریکا و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌كات. شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەو، له چوارچێوه‌ی شاندی حكومه‌تی فیدراڵ به‌شداری له 78ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌كات کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad